شارپرێس:
سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی توشی کۆرۆنا بوو، لەئێستادا تەندروستی جێگیرە.
بهگوێرهی ههواڵێكی ماڵپهڕی ژوری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی، سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕاگەیاند: "لەماوەی ڕابردودا پاش ئەنجامدانی پشکنین دەرکەوت هەڵگری فایرۆسی کۆرۆنام، لەدوای دەرچونی پشکنینەکەم خۆم کەرەنتینە کردو بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ چارەسەری تەواوم وەرگرتو لە ئێستا تەندروستیم جێگیرە".
راشیگەیاند: "توشبونم بەم ڤایرۆسە رون نەبوو لەچ سەرچاوەیەکەوە بو، بەڵام بەهۆی بینینی زۆری هاوڵاتیانو کارەکەمەوە پێدەچێت بوبێت بە بەرکەوتەی کەسێکی ھەڵگری کۆرۆنا".
سیروان محەمەد جەختیکردەوە: "لەئێستادا باری تەندروستیم بەتەواوی جێگیرەو هیچ گرفتێکم نەماوەو گەڕاومەتەوە سەر کارەکەم، هیوادارم تەواوی بەرکەوتوانی ئەم فایرۆسە چاک ببنەوەو بەسەلامەتی تێیپەڕێنن".