شارپرێس:
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی په‌یمانگه‌ی نیشتمانیی ته‌ندروستی به‌ریتانیا كۆتایی به مشتومڕه‌كانی ڤیتامین دی له پرسی ڤایرۆسی كۆرۆنا هێنا.
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌باره‌ی ئه‌و مشتومڕانه‌ی له‌باره‌ی ڤیتامین D په‌یوه‌ست به ڤایرۆسی كۆرۆنا كه دروستبوون ئاشكرایده‌كات، له‌گه‌ڵ سوده گه‌وره‌كانی ڤیتامین دی بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ، به‌ڵام ده‌ركه‌وتووه ئه‌و ڤیتامینه نه مرۆڤ له تووشبوون به كۆرۆنا ده‌پارێزێت، نه چاره‌سه‌ری ڤایرۆسه‌كه‌شه.
توێژینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن په‌یمانگه‌ی نیشتمانیی ته‌ندروستی به‌ریتانیاوه ئه‌نجامدراوه، دوای پێنج توێژینه‌وه‌ی به‌رده‌وام گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ڕاستیه.
پۆڵ كریسب، یه‌كێك له به‌ڕێوه‌به‌رانی په‌یمانگه‌كه ده‌ڵێت "له‌گه‌ڵ هه‌موو سوده ته‌ندروستییه‌كانی ڤیتامین دی، به‌ڵام نه‌گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ی ئه‌و ڤیتامینه سوودی هه‌بێت بۆ خۆپاراستن یاخود چاره‌سه‌ركردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هه‌رچه‌نده توێژینه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته به‌رده‌وامده‌بن".
لیژنه‌ی زانستی ڕاوێژكاریی خۆراكی به‌ریتانی پێیوایه، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی زانستی له‌به‌رده‌ستدا نییه بیسه‌لمێنێت خواردنی ڤیتامین دی، ڕێگریده‌كات له هه‌وكردنی سیستمی هه‌ناسه‌دانی مرۆڤ.
تا ئێستا ژماره‌ی تووشبووان به كۆرۆنا له‌جیهاندا گه‌یشتوه‌ته 10 ملیۆن و 430 هه‌زار كه‌س، له‌و ژماره‌یه‌ش 508 هه‌زار و 633 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 5 ملیۆن و 690 هه‌زا كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه.
ڕ . ج