ئامانجی كۆبوونەوەكانی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ نوێنەری وڵاتان ئاشكرادەكرێت

کوردستان

30/06/2020‌ 2032 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت دەستی بەزنجیرەیەك كۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەری وڵاتان لەهەرێم كردووەو وتەبێژەكەشی ئامانجی كۆبوونەوەكان ئاشكرادەكات.

 لەو بارەوە سە‌میر ھە‌ورامی وتە‌بێژی فە‌رمی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجوومە‌نی وە‌زیران دەڵێت: لە دوای گەڕانەوەی شاندی دانوستانكاری هەرێم لە بەغدا، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئە‌نوجومە‌نی وەزیران، زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوەی دیپلۆماسی لەگەڵ باڵیۆز و كونسوڵ و نوێنەرایەتی وڵاتانی بیانی بەتایبەت یەكێتی ئەوروپا و ئەمریكا دەست پێكردووە.

سەمیر هەورامی لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی دەشڵێت: بە مەبەستی روونكردنەوەی دۆخی دانوستانەكان و هەڵوێستی هەرێم لەسەر چۆنیەتی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان بەتایبەت پرسی شایستە داراییەكانی ھە‌رێم و بەردەوامی گفتوگۆكانی حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ.

قوباد تاڵەبانی سەرۆكایەتی شاندی هەرێم بۆ بەغدا دەكات، كە چەند جارێك بۆ رێككەوتن لەگەڵ حكومەتی عێراق گفتوگۆی كردووەو بڕیارە گفتوگۆكانیش بەردەوامی هەبێت.

هـ ـ ح