یەکێتیی و گۆڕان کۆدەبنەوە

کوردستان

30/06/2020‌ 601 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رێکخەری ژوری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، سبه‌ی چوارشەممە شاندێکی یەکێتی بە سەرۆکایەتی لاهور شێخ جەنگی سەردانی گۆڕان دەکەن و لەگەڵ شاندی گۆڕان کۆدەبێتەوە. 

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، دلێر عەبدولخالق رێکخەری ژوری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان، رایگەیاند بڕیارە کاتژمێر ١١ی رۆژی چوارشەمە ١ی٧ی٢٠٢٠، وەفدێکی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەسەرۆکایەتی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان بکەن و، لەگەڵ عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی و ژمارەیەک لە ئەندامانی خانەی راپەڕاندن کۆببنەوە.

باسی لەوەشکردووە: پرسی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان و موچەخۆران، پەیوەندییەکانی هەردولا، باشترکردنی پەیوەندی سیاسی نیوان لایەنەکان، چاکسازی و ئاڵنگاریەکانی بەردەم هەرێم و رێککەوتنی حکومەتی خوجێی سلێمانی بابەتی گفتوگۆ دەبن.