شارپرێس:
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی حوزەیرانی رابردودا لانیکەم 27 کۆڵبەر لە سنورەکانی کوردستان کوژراون و بریندارکراون کە 89٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا بووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا 7 کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و 20 کۆڵبەریش بریندار بوون. زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگای ئورمیە تۆمار کراوە کە 18 حاڵەت بووە.
چۆنێتی کوژران یان برینداربوون
تەقەی ڕاستەوخۆ: 24 حاڵەت (7 کوژراو و 17 بریندار) کە دەکاتە 89٪ی کۆی حاڵەتەکان.
تەقینەوەی مین: 2 حاڵەت (2 بریندار ) کە دەکاتە 7.5٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
لێدان و کوتان: 1 حاڵەت (1 بریندار ) کە دەکاتە 3.5٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئورمیە: 18 حاڵەت ( 7 کوژراو 11 بریندار).
پارێزگای سنە: 5 حاڵەت ( 5 بریندار ).
پارێزگای کرماشان: 4 حاڵەت (4 بریندار ).