شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بەغدا دەكات

کوردستان

02/07/2020‌ 676 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شاندی وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرۆكایەتی سوپاسالاری هەرێمی كوردستان فەریق جەمال ئیمینكی گەیشتە شاری بەغدا.

شاندی وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرۆكایەتی سوپاسالار، فەریق جەمال ئیمنێكی و بە یاوەری جێگری سوپاسالار، لیوا قارەمان كەمال و چەندین بەرپرسێكی دیكەی سەربازیی ئەمڕۆ پێنج شەممە گەیشتە بەغدا.

بڕیارە شاندی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ سوپاسالاری عێراق، فەریق روكن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا كۆببێتەوە.

بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسی ئەنادۆڵ، شاندەكە لە كۆبوونەوەكە لەگەڵ سوپای عێراقدا، بارودۆخی ئەمنی و سەربازیی نێوان ھەرێمی كوردستان و عێراق تاوتوێ دەكەن.

هـ ـ ح

بەپەلە