هەپەگە كوژرانی سێ سەربازی دیكەی توركیای لە هەرێم راگەیاند

کوردستان

03/07/2020‌ 436 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی (هەپەگە)  رایدەگەیەنێت، بەرخودانیان بەردەوامە لە دژی هێرشەكانی سوپای توركیا بۆ سەر هەرێمی هەفتانین و گەریلاكانیان دوێنێ چەند چالاكییەكیان ئەنجامداوە و تیایدا سێ سەربازی توركیا كوژراون.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە ،"دوێنێ کاتژمێر 11:30ی پێشنیوەڕۆ هێزەکانی یەژاستار لە گۆڕەپانی شەشدارا لەدژی سوپای تورکیا لە چالاكییەكدا سەربازێكیان كوشتوە، هەروەها کاتژمێر 7:30ی شەو لە چالاكییەكی لە گردی کاتو سولەدا ئەنجامداوە بەڵام زیانەكانی نەزانراوە."

باسلەوەشكراوە،"1ی تەموز هێزەکانی پاسەوانی سنوری عێراق لە دەڤەری کەرێی سەر بە هەرێمی قەڵای شابانیک و دەرکاریێ باتوفا جێگیرکراون. ئەو هێزانە ڕایانگەیاندوە کە بۆ ڕێگرییکردن لە پێشڕەوییەکانی سوپای تورکیا لەوێ جێگیربون. هەوڵی بەم شێوەیە بەزیادبونی هێرشەكانی توركیا گوماناویە. هێزەکانمان چاودێری دۆخی پاسەوانانی سنور دەکەن. تا دۆخەکە بە تەواوی ئاشکرادەبێت، هێزەکانمان لە ئامادەباشیدا دەبن و دواتر بە پێی ئەنجامەکان هەڵوێست دەردەبڕن."

ئەوەشخراوەتەرو كە هێزەكانی یەژاستار لە چوارچێوەی هەنگاوی تۆڵەسەندنەوەی شەهید مەدیا ماوا و شەهید رزگار گەڤەڕدا 30ی حوزەیران کاتژمێر 7:50 خولەكی شەو، لە هەرێمی کاتۆ خەلیلای ناوچەی شاخێی وان لەدژی سەربازانی  تورکیا کە لە ناوچەی چەلێ بوکا رێگایان کۆنتڕۆڵ دەکرد، چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا 2 سەربازی توركیا كوژران.