هەشت توشبووی دیكەی كۆرۆنا لەسلێمانی گیانیان لەدەستدا

کوردستان

03/07/2020‌ 727 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی  رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ هەشت توشبوی دیكەی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە.

شێخ عەبدوڵا سەنگاوی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی،"ئەمڕۆ هەشت توشبوی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە"

رونیشیكردووەتەوە ، پێنج لە توشبوەكان خەڵكی ناو شاری سلێمانین و سیانەكەی دیكە خەڵكی دەرەوەی شارن.

جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی باسیلەوەشكردووە،"کۆی گشتی مردوان بە کۆرۆنا لە سلێمانی 197 کەسن کە 65 کەسیان خەڵكی دەرەوەی شاری سلێمانین و 132 کەسی دیکەشیان دانیشتوی ناو شاری سلێمانین.