شارپرێس:
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان رایگه‌یاند، باندێكی چوار كه‌سی بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان له شاری هه‌ولێر ده‌ستگیركران.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان بڵاویكرده‌وه: باندێكی چوار كه‌سی بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان له شاری هه‌ولێر ده‌ستگیركران، كه به نیاز بوون، 80 قاڵب مادده‌ی هۆشبه‌ر ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ن.
باسی له‌وه‌شكردووه: ئه‌و بانده ده‌یانویست، هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ترانزێت به‌كاربهێنن و ئه‌و 80 قاڵبه‌ی پێیان گیراوه، 40 كیلۆگرام بووه.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئه‌و بانده‌ی ده‌ستگیركراون به گوێره‌ی یاسای 14ی تایبه‌ت به مادده هۆشبه‌ره‌كان لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا كراوه و له ئێستادا ده‌ستگیركراون.