شارپرێس:
جێگری بەریوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگهیاند، تا دێت ئامارەکانی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کەمتر دەبنەوە و ئەمرۆ لە سلێمانی سێ کەس بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان دەستداوە.
عەبدوڵڵا ئەحمەد جێگری بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی له راگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردووه: سوپاس بۆ خوای پەروەردگار تا دێت ئامارەکانی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کەمتر دەبنەوە، ئەمرۆ لە سلێمانی سێ کەس بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان دەستداوە.
دهشڵێت: "هاوڵاتیانی خۆشەویست تکایا بە خۆپارێزییەکانتان ئاگاداری ئازیزانتان بن با تایبەت ئەوانەی تەمەنیان هەیە و نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، لە بیرتان بێت خۆپارێزییەکانتان ئامارەکانی مردن کەمتر دەکاتەوە".
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، تا ئێستا 7 ههزار و 639 تووشبووی كۆرۆنا تۆماركراون، لەو ژمارەیەش 2 ههزار و 789 كەس چاكبوونەتەوە و 263 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.