وەزيری كارەبا: گرفتی نەبونی کارەبا لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە چارەسەر دەكەین

کوردستان

09/07/2020‌ 193 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
وەزیری کارەبای هەرێم رایگەیاند، رۆژانی تاقیکردنەوەی پۆلی 12ی ئامادەیی لە رێگەی زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا و راگرتنی پێدانی کارەبا بە کارگەکان، 350 مێگاوات بۆ خوێندنگاکان دابین دەکەن و گرفتی نەبونی کارەبا لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە چارەسەردەکرێت، هەروەها لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە 150 مێگاوات کارەبای نیشتیمانی زیاد دەکات.

کەمال محەمەد ساڵح، لە رونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەپێناو خزمەتكردنی قوتابیان و بەدەنگەوەهاتنی نوسراوی وەزارەتی پەروەردە بۆ هاوكاریكردنیان لە رۆژانی تاقیكردنەوە گشتییەكانی قۆناغی ئامادەیی و دابینكردنی كارەبای بەردەوام بۆ هۆڵەكانی تاقیكردنەوە گشتییەكان، وەزارەتی كارەبا جگە لەوەی بەپێی ئەو توانایەی لەبەردەستیدایە هاوكاریی سەرخستنی تاقیكردنەوەكانی قوتابیان دەكات.

باسیلەوەشكردووە، هاوكات بڕیاردراوە بە  زیادكردنی یەكەیەكی كارەبا بەتوانای 100 مێگاوات لەوێستگەی دهۆك لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی تاكو 12:00ی نیوەڕۆ ئەم زیادكردنەش دەخرێتە ناو تۆڕی كارەبای نیشتمانی كوردستانەوە بۆ سەرجەم پارێزگاكان سوودی لێوەردەگرن.
 رێکارێکی دیکە کە دەگیرێتەبەر بریتییە کە ڕاگرتنی پێدانی كارەبا بەكارگەكان كە بڕەكەی 250 مێگاوات كارەبا دەبێت

لەبەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكە هاتووە، رێکارێکی دیکە کە دەگیرێتەبەر بریتییە کە ڕاگرتنی پێدانی كارەبا بەكارگەكان كە بڕەكەی 250 مێگاوات كارەبا دەبێت لەرۆژانی ئەزمونەكان لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی تاكو 12:00ی نیوەڕۆ، بەوەش سەرجەم ئەو كارەبایەی كە زیاد دەكرێت بڕەكەی 350 مێگاوات دەبێت.

ئاشكراشیكردووە، دوای 15/7/2020 یەكەیەكی دوەمی وێستگەی خەبات بەکاردەخرێت و 150 مێگاواتی دیكە دەكەوێتە ناو تۆڕی كارەبای نیشتمانی كوردستانەوە.