شارپرێس:
ئه‌مڕۆ تەرمی شێخ محەممەد کەسنەزانی لەرێگەی فرۆکەیەکەی تایبەتەوە گەیشتەوه فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و دواتر به‌ره‌و شوێنی ناشتنه‌كه‌ی به‌ڕێكرا.
لە چواردەوری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و شەقامی قلیاسان رێکارێکی ئەمنی توند گیراوەتە بەر بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی قەرەباڵغی و ھەر حاڵەتێکی تری نەخوازراو، لە کاتی ھاتنەوەی تەرمی رابەرتی تەریقەتی قادری کەسنەزانی، شێخ محەمەدی کەسنەزانی.
ئه‌مڕۆ هەینى تەرمى شێخ محەمەد کەس نەزان لە شارى سلێمانى و لە گەڕەکى بەکرەجۆ لە تەکییەکەى خۆی بە خاک ده‌سپێردرێت، كه ناوبراو بەهۆى نەخۆشیەوە لە ئەمریکا کۆچى دوایی کرد.
دوێنێ هه‌زاران ده‌روێش و شوێنكه‌وتووی شێخ محه‌مه‌د كه‌سنه‌زانی بۆ به‌شداریكردن له پرسه‌ی ناوبراو روویانكرده سلێمانی، به‌رپرسانی ته‌ندروستی سلێمانی هۆشداریده‌ده‌ن له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتر ڤایرۆسی كۆرۆنا.
هاتنه شاری سلێمانی بۆ به‌شداریكردن له‌مه‌ڕاسیمی به‌خاكسپاردنی شێخ محه‌مه‌د، ئه‌وان هاتنه شارێك كه هه‌مووی چه‌ند ڕۆژێكی كه‌مه به‌ره‌و كۆنتڕۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌چێت و ده‌یه‌وێت له‌تارمایی ئه‌و ڤایرۆسه ڕزگاری ببێت، به‌ڵام پێده‌چێت دانانی ئه‌و پرسه‌یه‌و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌زاران كه‌سه، شاری سلێمانی و ئیداره‌كه‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه خاڵی سفر له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاتنی به‌لێشاوی ئه‌و ده‌روێش و شوێنكه‌وتووانه‌ی به ڕووداوێكی مه‌ترسیدار وه‌سفكرد و بۆ شارپرێس باسی له‌وه‌كرد، ئه‌وان وایده‌بینن سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی له‌ئێرانه‌وه هاتوون هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بن.