شارپرێس:
جێگری بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، داوا لە هاوڵاتیان دەکەن ئەم چەند رۆژە پابەندبوونیان بە ڕێنماییە خۆپارێزییەکانەوە زیاتر بکەن، چونکە هاتنی دەروێشەکان بە بێ پشکنینی پزیشکی ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسین بۆ سەر زیاد بوونی ئامارەکانی توشبوون بە ڤایرۆسەکە.
له په‌یامێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی عه‌بدوڵا سه‌نگاوی جێگری بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویكرده‌وه: ئه‌مڕۆ لە سلێمانی چوار کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە کە کەسێکیان خەڵکی شاری کەلارە.
باسی له‌وه‌شكردووه: "داوای لە هاوڵاتیانی ئازیز دەکەین ئەم چەند رۆژە پابەندبوونیان بە ڕێنماییە خۆپارێزییەکانەوە زیاتر بکەن چونکە هاتنی دەروێشەکان بە بێ پشکنینی پزیشکی ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسین بۆ سەر زیاد بوونی ئامارەکانی توشبوون بە ڤایرۆسەکە".
ئه‌مڕۆ هەینى تەرمى شێخ محەمەد کەس نەزان لە شارى سلێمانى و لە گەڕەکى بەکرەجۆ لە تەکییەکەى خۆی بە خاک ده‌سپێردرێت، كه ناوبراو بەهۆى نەخۆشیەوە لە ئەمریکا کۆچى دوایی کرد.
دوێنێ هه‌زاران ده‌روێش و شوێنكه‌وتووی شێخ محه‌مه‌د كه‌سنه‌زانی بۆ به‌شداریكردن له پرسه‌ی ناوبراو روویانكرده سلێمانی.
هاتنه شاری سلێمانی بۆ به‌شداریكردن له‌مه‌ڕاسیمی به‌خاكسپاردنی شێخ محه‌مه‌د به‌بێ پشكنین له‌كاتێكدایه كه سلێمانی هه‌مووی چه‌ند ڕۆژێكی كه‌مه به‌ره‌و كۆنتڕۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌چێت و ده‌یه‌وێت له‌تارمایی ئه‌و ڤایرۆسه ڕزگاری ببێت، به‌ڵام پێده‌چێت دانانی ئه‌و پرسه‌یه‌و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌زاران كه‌سه، شاری سلێمانی و ئیداره‌كه‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه خاڵی سفر له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.