لەسلێمانی چوار كەسی دیكە بەكۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

کوردستان

11/07/2020‌ 441 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆکی تیمی ناشتنی مردوانی کۆرۆنا لەسلێمانی رایگەیاند، " ئەمڕۆ چوار کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە".

عەبدوڵڵا ئەحمەد، جێگری بەرێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی و سەرۆکی تیمی ناشتنی مردووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەژماری خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردووەتەوە، ئەو چوار کەسە دووانیان خەڵکی نێو شاری سلێمانین، ئەوانەی دیکەش خەڵکی کەلار و سەیدسادقن.

 ئاماژەی بەوەشداوە، "خۆشبەختانە تادێت ئامارەکانی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی کەمتر دەبنەوە، کە ئەوەش تەنها بە پابەندبوونی ئێوەی هاووڵاتییانی ئازیز دەبێت".