پێدانى کارەباى نیشتیمانى بە هاوڵاتیان زیاد دەکات

کوردستان

02/08/2020‌ 371 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، دوای كارپێكردنی یەكەی دووەمی وێستگەی ٣٠٠ مێگاواتی هەڵمی خەبات، دەتوانن ٢١ كاتژمێر كارەبا بدەنە هاوڵاتیان.

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە، وێستگەی ٣٠٠ مێگاواتی هەڵمی خەبات بەتەواوی تواناوە خراوەتەگەڕ و كارەبا بەرهەم دەهێنێت، بەوەش ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە نزیکەی سێ هەزار و ٥٠٠ مێگاوات، بەو جۆرەش پێدانی كارەبای نیشتمانی ٢٠ تا ٢١ كاتژمێر بەرزبۆتەوە.

وێستگەى کارەباى هەڵمى خەبات ٣٠٠ میگاوات کارە دەخاتە کارەباى نیشتیمانییەوەو بۆ یەكەمجارە لەسەر ئاستی كوردستان بە تەكنەلۆژیایەكی بەرز لە رێگەی نەوتی رەش و گەرمكردنی ئاوەوە وزەی كارەبا بەرهەم دەهێنرێت.

س.هـ