شارپرێس:
تەندروستی دهۆك رایدەگەیەنێت، 30 توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست، بەتەواوەتی چاكبوونەوەو نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.
لەراگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك، ئاشكرایكردووە، ئەمڕۆ 7-8-2020، ئەو 30 توشبووەی كۆرۆنا دوای ئەوەی ئەنجامی دوایین پشكنینەكانیان نێگەتیف بووە، رەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، تائێستا ژمارەی ئەو كەسانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبوونەتەوە، ژمارەیان گەیشتووەتە 435 كەس و 551 توشبوو لە نەخۆشخانەكاندا ماونەتەوەو لەژێر چاودێری پزیشكیدان.