گواستنەوەی خوێندكارانی زانكۆ و دابەزاندنی بەشەكان كرایە ئەلكترۆنی

کوردستان

17/08/2020‌ 571 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی خوێندنی باڵا گواستنەوەو دابەزیی خوێندكاران لە نێوان زانكۆكان بە ئەلیكترۆنی دەكات و هۆكارەكەشی بۆ پاراستنی سەلامەتی خوێندكاران دەگێڕێتەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی  لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، بەمەبەستی ئەنجامدانی كارئاسانی زیاتر بۆ ئەو خوێندكارو قوتابیانەی لە نێوان زانكۆكان دەیانەوێت پرۆسەی گواستنەوەو دابەزاندن ئەنجامبدەن، و بۆ سەلامەتی تەندروستی گیان خوێندكاران، وەزارەتی خوێندنی باڵا تەواوی پرۆسەكە بە ئەلیكترۆنی دەكات.

وەزارەتەكە راشیگەیاندووە "پلاتفۆڕمی تایبەت بە گواستنەوەو دابەزینی خوێندكاران/ قوتابیان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٠-٢٠٢١) بەهەماهەنگی ناوەندی وەرگرتن لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەگەڵ تۆماری گشتی و بەشی IT زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ئامادەكراوە".

ئاماژەی بەوەكردووە لە ئێستادا سەرجەم ئەو خوێندكارو قوتابیانەی دەیانەوێت گواستنەوە دابەزاندن لە نێوان زانكۆكان و بەش و كۆلێژەكان بكەن  كلیك لێرەدا بكەن

ئەوەشی راگەیاندووە وەك ئاسانكاری لەپڕۆسەی گواستنەوەو دابەزاندن لە ڕێگەی ئەلیكترۆنی ئەنجامبدەن، بۆ ئەوەی بەچۆنیەتی پێشكەشكردنی داواكاری بۆ ئەنجامدانی گواستنەوەو دابەزاندن ئاشنا بن كلیك لێـــرە بكەن دواتر دەست بكەن بە پرۆسەكە بۆ ئەوەی ڕوبەڕوی هەڵە نەبنەوە.