بۆردومانەكەی فڕۆكەكانی توركیا لەشنگال كەسانی مەدەنی كردووەتە ئامانج

کوردستان

26/08/2020‌ 633 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شانەی ڕاگەیاندنی جەنگی عێراق، پشتڕاستی كردەوە بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا دوو كەسی مەدەنی بوون بەقوربانی.

لەبەیاننامەیەكی شانەی جەنگی سوپای عێراق هاتووە، فڕۆكەكانی توركیا كایەی ئاسمانی عێراقیان پێشێل كرد و ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە كاتژمێر 7:00 ی ئێوارە، ئۆتۆمبیلێكی جۆری پیكاب دەبڵ قەمەرەیان كردووە ئامانج لەگوندی بەحرەڤا، كە گوندەكە سەر بەناوچەی خانەسۆرە لە باكووری قەزای شەنگال.

شانەكە راشیگەیاندووە، لەئەنجامی بۆردومانەكە، لە ئەنجام دا دوو هاوڵاتی گیانیان لە دەستدا و شۆفێری ئۆتۆمبیلەكەش ڕزگاری بوو.

هەروەها رایگەیاندووە، هاوكات لە گوندی بەرا، خانەسۆری باكووری قەزای شەنگال، لەلایەن فڕۆكەكانی توركیا ناوچەیەك كرایە ئامانج، بەڵام زیانەكانی ئەو بۆردومانە نەزانراوە.

رۆژانە فڕۆكەكانی توركیا كایەی ئاسمانی عێراق دەبەزێنن‌و بۆردومانی چەند ناوچەیەك دەكەن، ئەوەش بەبیانووی بوونی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە.

هـ ـ ح