سۆسیالیستى دژى سەرمایەدارى: ئایە هەلێک لەبەردەست ماوە؟

مەلەفی تایبەت

13/09/2020‌ 278 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەى سەرەوە، گۆڤارى "فوینیە ئوبزرینیە" راپۆرتێکى بڵاوکردۆتەوە دەربارەى ئەوەى لە بەرامبەر سۆسیالیستى و دادگەرى کۆمەڵایەتیدا هەلێک هەیە یاخودا ماوە بۆ ژیان لە جیهانى ئەمرۆدا.
لە راپۆرتەکەدا هاتوە: لە سەدەى بیست و یەکەمدا، تاکو ئێستا ژمارەیەکى زۆر لە پشتیوانانى ئاراستەى سۆسیالیستى بۆ گەشەپێدان بوونى هەیە. بەڕادەیەکیش، خەڵکێکى زۆر هەست بەوە دەکەن کە سیستەمى سەرمایەدارى ستەمکارە. بەڵام ئایە، سۆسیالیستى داهاتووى هەیە؟

بەهاى بنەڕەتى بۆ سۆسیالیستى، بۆ مرۆڤایەتى لەو راستیەدا خۆى دەبینێتەوە کە بەرژەوەندى کۆمەڵگەو دادگەرى کۆمەڵایەتى لەسەروى بەرژەوەندى خۆشگوزەرانى تاکەوەیە. بە گوزارشتێکى تر، هەڵبژاردن لە نێوان سۆسیالیستى و سەرمایەدارى بەهەمان شێوە بژاردەیەکى ئایدۆلۆجیە لە نێوان "ئێمە" و "من"، لە نێوان کۆمەڵ و تاکێتیدا.

بە ماناى هاوچەرخ، سۆسیالیستى بە ماناى دەستبەسەراگرتنى تەواوەتى موڵکەکان نایەت، و کاروبارى بازرگانى قەدەغە ناکات، بەڵکو تایبەتمەندێتیەکەى ئەوەیە؛ گەورە سەرمایەدارى، ئەوانەى درامەتى نیشتمانى و زەوى و تۆڕى گواستنەوەى تێدا نییە. ئەمەش ئەو شوێنەیە بە هەلى سۆسیالیستى ئەمرۆ جیا دەکرێتەوە.

ئەمرۆ، لە روسیا و وڵاتانى تر، نەوەى نوێ پەیدا بوون، و تاکو ئێستاش سۆسیالیستى لە نێوان گەنجاندا سەرەنج ڕاکێشە. دیارە ئەمەش بە رێککەوت نییە: گەنجان واى دەبینن، تیایدا دەرکەوتن و زەق بونەوەى  لایەنى کۆمەڵایەتی بوارى دەرکەوتنى نییە، کەمى پارە چۆن دەبێتە هۆى ئەوەى کەسەکان لە پلە کۆمەڵایەتیە نزمەکان دەمێنێـتەوەو هیچ هەلێکیش نیە بۆ سەرکەوتن و هەستانەوەى.

گومانى تێدا نیە، هەڵبژاردن لە نێوان سەرمایەدارى و سۆسیالیستى تا ئەمرۆش وەک پرسێکى گەرم ماوەتەوە. هەروەها چاککردنى ژیانى ملیۆنەها خەڵک بە شێوەیەکى راشتەقینە، و گەشەسەندنى گەڕێکى تر لە ئابورى وڵاتدا، تەنها لە چوارچێوەى وەرچەرخانێکى بنەڕەتى بۆ سیستەمى کۆمەڵایەتى و ئابورى دەکرێت. بەدەر لە چەندێتى روبەروبونەوەى گەندەڵى، و قەبارەى ئەوەى بەرپرس و بەرێوەبەرەکان چییان هەیە، یاخود نرخى زێرو زیوەکانیان چەندە، بەبێ گۆڕنکارى لە هەمان سیستەمى کۆمەڵایەتیدا، ناکرێ ژێرخان و بونیادێک بۆ ئیدارەیەکى دادگەرو دابەش کردنى سامان دروست بێت.
RT.Arabic
حلمى رەسول رەزا