ڕۆناڵدۆ پارەیەکی خەیاڵی بە ئەڵقەکەی جۆرجینیا دەدات

وەرزش

16/09/2020‌ 588 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێدەچێت کریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتووگالی و گۆڵکەری یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی بیەوێت وەک چۆن لەناو یاریگا پێشەنگە ئەوا لەدەرەوەی یاریگاش پێشەنگ بێت بۆئەوەش گرانبەهاترین ئەڵقەی دەستگیرانداری بۆ هاوڕێ کچەکەی کڕیوە . 

بەگێرەی رۆژنامەی "THE SUN" ی بەریتانی ، ڕۆناڵدۆ ٧٩١ هەزار دۆلاری بە ئەڵقەیەکی ئەڵماسداوە تاوەکو پێشکەشی جۆرجینیا ڕۆدریگیزی نمایشکاری جلوبەرگی ئیسپانی بکات .

بەوپێیە ئێستا رۆناڵدۆ پێش جۆردان بیکفۆردی گۆڵچی یانەی ئیڤەرتۆن و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا کەوتۆتەوە کە ئەڵقەیەکی دەستگیرانداری بە بەهای ٦٤٣ هەزار دۆلار بۆ مێگان داڤیسۆنی هاوسەری کڕیوە، هەرچی پلەی سێیەمیشە، ئەوە ئاشلی کۆلی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلیز گرتوویەتی کە ئەڵقەی دەستگیراندارییەکەی بە ٣٥٤ هەزار دۆلات بۆ هاوسەرەکەی کڕیوە.

ڕۆناڵدۆ و جۆرجینیا لەساڵی ٢٠١٦ یەکتریان ناسیوە و ئێستا خاوەنی چوار منداڵن کە ئەوانیش (ئانا دوو ساڵان ) دووانە ( ئیڤا ماتیۆ ٣ ساڵان ) و (کریستیانۆ  جۆنیۆر ١٠ ساڵان) .

پێشتر رۆناڵدۆ زۆر مەدح و سەنای جۆرجینیای کچە هاوڕێکەی کردووە و وتویەتی ئەو خۆشەویستی ژیانییەتی و رۆژێک دێت هاوسەرگیری دەکەن و دەبێتە دایکێکی نموونەیی بۆ منداڵەکانی .


وەرگێڕان : ئاکۆ ئاڵی