بەرنامەى کارى کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیرانی هەرێم ئاشکرا دەکرێت

کوردستان

16/09/2020‌ 901 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بڕیارە ئه‌مڕۆ چوارشەممە كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی حکومەت قوباد تاڵەبانی به‌ رێگه‌ی ڤیدیۆكۆنفرانس به‌ڕێوه‌ بچێت.

لەوبارەیەوە جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ (39)یه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خستنه‌ڕووی پوخته‌ی رێره‌وی به‌ڕێوه‌چوونی دانوستانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا سه‌باره‌ت به‌ بوودجه‌ و وزه‌ گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.

ئاماژەى بەوەشکرد، خستنه‌ڕووی پوخته‌ی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 عێراقی فیدراڵی و  خستنه‌ڕووی بابه‌تی دارشتنی بنه‌ما ستراتیژییه‌كانی گشتیی بوودجه‌ی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵه‌كانی 2021-2023.

س.هـ