شارپرێس:
وەزارەتى تەندروستى کۆمارى ئیسلامى ئێران چوارى پارێزگاى كوردستانى خسته دۆخى سورو مه‌ترسیداره‌وه كه زۆرترین ڕێژه‌ى توشبونیان به‌كۆرۆنا تێدا تۆماركراوه.
بەگوێره‌ى میدیاكانى ئێران، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌و وڵاته بڕیاریداوه هه‌ر چوار پارێزگاى (ئورمیه، كرماشان، ئیلام و لوڕستان) بخرێنه دۆخى سورو مه‌ترسیدارى په‌یوه‌ست به‌كۆرۆناوه.
بڕیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئێران له‌كاتێكدایه، پێشتر ئه‌و چوار پارێزگایه، له‌دۆخى زه‌رددا بون و هۆشدارى به‌خه‌ڵكه‌كه‌ى درابوو چه‌نده بۆیان ده‌كرێت خۆیان بپارێزن.
هاوكات ئه‌وه‌ش بڵاوكراوه‌ته‌وه، ڕه‌وشى ته‌ندروستى و به‌تایبه‌تیش بڵاوبونه‌وه‌ى كۆرۆنا له‌سنورى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان زۆر خێرا‌و مه‌ترسیداره‌و هۆشداریش به‌دانیشتوانه‌كه‌ى دراوه‌و داواشكراوه هیچ خێزانێك منداڵه‌كانى نه‌نێرێته‌وه بۆ خوێندنگه‌كان.
تائێستا ژمارەی گشتیی توشبوانی کۆرۆنا لەو وڵاتە گەیشتۆتە 422 هەزارو 140 کەس و ژمارەی ئەوانەشى گیانیان لەدەستداوە بریتیە لە 24 هەزارو 301 کەس.