هەڵوێستی مان یونایتد سەبارەت بەڕۆیشتنی پۆگبا

وەرزش

17/10/2020‌ 347 جار خوێندراوه‌ته‌وه


ئۆلی گۆنار سۆلسكایری نەرویجیی ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد، ڕۆژی هەینی ئاشكرایكرد، بەپێی ئەو گرێبەستەی لەگەڵ یاریزانی فەڕەنسی پاوڵ پۆگبادا بەستراوە، یانەی مانچستەر مافی ئەوەی هەیە بۆ ساڵێكی تریش ئەو یاریزانە بهێڵێتەوە.

پاول پۆگبا لەكۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستی لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد تەواودەبێت، یانەی ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت یاریزانە فەڕەنسییەكە بگوازێتەوە ڕیزی یانەكەی، پۆبگا ئەوەشی نەشاردەوە كە خەونی ئەوەی هەیە لەیانە پاشاییەكە یاری بكات.

ڕاپۆرتی ڕۆژنامەكانی ڕۆژی هەینی ئەوەی بڵاوكردەوە، مانچستەر یونایتد لەهەوڵی ئەوەدایە لەڕێگەی سود وەرگرتن لەو گرێبەستەی كە هەیە، یاریزانە فەرەنسییەكە تاكو ساڵی ئاییندە لەڕیزی یانەكەدا بهێڵێتەوە.

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ