شارپرێس:
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا پهیامێك ئاراستهى ئهمریكا دهكاتو ڕایدهگهیهنێت، "لەدوای کۆتاییهاتنی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکانی قەدەغەی چەک لەسەر ئێران، هەماهەنگییە سەربازییەکانیان لەگەڵ تاران پەرە پێدەدەن"، دهشڵێت:"لەو ڕوەشەوە لەسزاو ههڕهشهكانى ئهمریكا ناترسین، چونكه ڕاهاتوین".
بەگوێرهی ئاژانسی (تاس)ی ڕوسی، سێرگی ریباکۆڤ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ماوەی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکانی چەکە کلاسییەکان بۆسەر ئێران، لەلێدوانێکدا ڕایگەیاند، "مۆسكۆ لەسزاو گەمارۆکانی ئهمریكا ناترسنو هەماهەنگییەکانیان لەگەڵ ئێران پەرە پێدەدەن، لەبەرئەوەی ئەوان لەگەڵ ئەو جۆرە هەڕەشانەی ئهمریكا ڕاهاتون".
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا جەختیکردهوه، ئەوان پەرە بەهەماهەنگی هەمەلایەنە لەگەڵ ئێران دەدەن، هەماهەنگییە سەربازییە تەنکنیکییەکانیش بەشێوەیەکی ئاسایی بەردەوامدەبن، بۆئەوەش پشت بەپێداویستییەکانی هەردولا لەو بوارە دەبەستن.
ڕۆژی یەکشەممەى ڕابردوو، وەزارەتی دەرەوەی ئێران کۆتاییهاتنی کۆتوبەندە نێودەوڵەتییەکانی پڕچەککردنی ئێرانی ڕاگەیاندو جەختیکردەوە، لەڕۆژی ١٨ مانگەوە ئێران دەتوانێت بەپێی پێداویستییە بەرگرییەکانی ئەو وڵاتە لەهەر سەرچاوەیەکەوە بێت دابینبکاتو خۆشی دەتوانێت چەک ڕەوانەی وڵاتانی تر بکات.
لای خۆیشییەوە مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئهمریكا ڕایگەیاند، "هەر وڵاتێک قەدەغەی فرۆشتنی چەک بەئێران بشکێنێت ئەوە ڕوبەڕوی سزادانی ئهمریكا دەبێتەوە".
هەروەک وەزارەتی دەرەوەی ئهمریكا لەبەیاننامەیەکدا ئاشکرایکرد، فرۆشتنی چەک بەئێران پێشێلکردنی بڕیاری ژمارە ١٢٢٩ی ئەنجومەنی ئاسایشى نێودهوڵهتیه، کڕینی چەکیش لەئێران پێشێلکردنی بڕیاری ژمارە ١٧٤٧ی ئەنجومەنی ئاسایشەو واشنتۆن سزای هەموو ئەو لایەنانە دەدات کە بڕیارەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان پێشێلدەکەن.
وەرگێڕان: ئاکۆ ئاڵی