شارپرێس:
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوه ڕێككارهكانی وهرگرتنی باج لهكۆمپانیاكان توندتر بكاتهوه.
د. کەمال تەیب، بەڕێوەبەری گشتیی باجی هەرێمی کوردستان بە میدیای پارتی ڕاگهیاندووه، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە بە پێشکەشکردنی میزانییەی راست و دروست ژمێرەی کۆتایی سەرجەم کۆمپانیاکان رێکبخاتەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی باجی هەرێمی کوردستان باس لهوهشدهكات، پێشتر زۆربەی کۆمپانیاکان میزانیەی ساختە و نادروستیان پێشکەش دەکرد، ساڵانە ئەگەر قازانجیشیان هەبووایە ئاشکرایان نەدەکرد.
د. کەمال تەیب وتیشی، "بەهۆی سەرپێچیی بەشێک لە کۆمپانیاکانەوە 50 کۆمپانیا دراونەتە دادگا؛ ئەوانەی کە میزانیەی ساختەیان پیشکەش کردووه".
لەبارەی لێخۆشبوونی نایاسایی لە باج، بەڕێوەبەری گشتیی باج ئەوەی خستەڕوو، "پێشتر لێخۆشبوون بۆ چەند کۆمپانیایەک کرابوو، ئێستا باج لە سەرجەم کۆمپانیاکان وەردەگیرێت و ئەو کۆمپانیایانەی باج نادەن، لە رێگەی قەدەخەکردنی گەشت و دەستبەسەرداگرتنی سامانەوە رێوشوێنی یاساییان بەرامبەر دەگرینەبەر".