شارپرێس:
تهقهكهرانى شهوى ڕابردوى ههولێر دهستگیركران، پۆلیسى ئهو پارێزگایهش وردهكاریی زیاتر لهوبارهیهوه ئاشكرادهكات.
درەنگانی شەوی ڕابردوو دوو ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامی 100 مەتری کردویانە بەشەڕە تەقەو یەکێک لەئۆتۆمبێلەکانیش لەنزیک نەخۆشخانەی ڕزگاری هەولێر دوای ئەوی دیکەیان کەوتوەو هەردوکیان تەقەیان لەیەکدی کردوە.
یەکێک لەئۆتۆمبێلەکان بی ئێم دەبلیو بوەو ئەوی دیکەیان تۆیۆتا کۆرۆلا بوەو بی ئێمەکە دوای کەوتوە، بەوتەی شایەتحاڵەکان، ئۆتۆمبێلەکان هەوڵیانداوە خۆیان بەیەکدیدا بکێشنو تەقەکەرەکان هەم دەمانچەیان پێبوە هەم کڵاشینکۆڤ.
ئهمڕۆش بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر عەمید دلێر نجار تیمێکی تۆکمە پێکهێنرا لەهەریەک بەشی پۆلیسی ناوشار ڕۆژهەڵاتو بەشی پۆلیسی فریاکەوتن.
ئاماژه بهوهشكراوه، بەکەمتر لە۱۰ کاتژمێر دوو تۆمەتباری سەرەکی واتە تەقەکەرەکانی شەوی ڕابردوو بەناوەکانی (ج.ا.ر)و (خ. ک.م.) دەستگیرکران کە لەشەقامی ١٠٠ مەتری بەشەڕهاتونو تەقەیانکردوە لەئاکامدا یەکتریان زامدارکردوە.
ئهوهشهاتوه ((دەستیشگیراوه بەسەر دوو ئۆتۆمبێل لەجۆری (BMW) داو پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخراو ڕاگیراون بەپێی مادەى (٤١٣) لەیاسای سزادان)).
لهو ڕاگهیهنراوهى پۆلیسدا هاتوه ((عەمید دلێر نهجار وتویهتى: پۆلیس شەوو ڕۆژ لەئەرکدا دەبێت بۆ ئەوەی ئارامی لەهەولێری پایتەخت بەرقەراربێتو ناهێڵین هیچ کەسێک ئەم ئارامیە تێکبداتو شەونخونیش دەکەین بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتییانی خۆشەویست)).