شارپرێس:
سێ په‌رله‌مانتارى سوید نامەیەکی کراوە ئاراسته‌ى مه‌سرور بارزانى سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان ده‌كه‌ن‌و داواده‌كه‌ن ده‌ستگیركردنى چالاكوانان‌و ڕۆژنامه‌وانان كۆتایی پێبهێندرێت‌و داواى ده‌ستبه‌جێ ئازادكردنى شێروان شێروانیش ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ى نامه‌یه‌كى كراوه كه هه‌ریه‌ك له‌په‌رله‌مانتاران ئامینە کاکەباوە ئەندامی پەرلەمانی سوید‌و سۆسیالیستی سەربەخۆ، مارگەرێتا سێدەرفێلت ئەندامی پەرلەمانی سوید لەپارتی مۆدێرات‌و ئوللێ تورێل ئەندامی پەرلەمانی سوید لەپارتی سوسیالدیموکرات ئاراسته‌ى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تیان كردوه‌و وێنه‌یه‌كى ده‌ست شارپرێس كه‌وتوه داواكراوه ده‌ستگیركردنى چالاكوانان‌و ڕۆژنامه‌وانان له‌سه‌ر ئازادى ڕاده‌ربڕین كۆتایی پێبهێندرێت.
له‌نامه‌كه‌دا نوسیویانه، "لەوڵاتی سوید پشتیوانییەكى بەرچاو بۆ مافەکانی گەلی کورد هەیە، لەهەمانکاتدا نیگەرانییەكیش سەبارەت بەدەستگیرکردن‌و بەکارهێنانی توندوتیژی دژی ڕۆژنامەوان‌و پارێزەرانی مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان هەیە".
ئه‌وه‌شیان نه‌شاردۆته‌وه، "هەڵکشانی ژمارەی دەستگیرکردن‌و بەکارهێنانی توندوتیژی‌و بێسەروشوێنکردن‌و ڕفاندنی ڕۆژنامەوانان‌و داکۆکیکەران لەمافی مرۆڤ، بۆتە هۆی بەرتەسکبونەوەی فەزای دیموکراسی لەهەرێمی کوردستان".
ئه‌و په‌رله‌مانتارانه بۆ مه‌سرور بارزانى داواده‌كه‌ن، "ئێمەی پەرلەمانتارانی سویدی کە ساڵانێکی زۆرە داکۆکی لەداوا ڕەواکانی گەلی کورد بۆ دیموکراسی‌و ئازادی دەکەین، داوای ئازادکردنی بێمەرجی ڕۆژنامەوان شێروان شێروانی‌و سه‌رجه‌م ئەو ڕۆژنامەوانانەی دیکەو پارێزەرانی مافی مرۆڤ دەکەین کە ئێستا دەستگیرکراون‌و لەزیندانن لەبەر ڕاوبۆچونەکانیان".