سبه‌ینێ چاره‌نوسى پرۆسه‌ى خوێندن یه‌كلاده‌كرێته‌وه‌

کوردستان

31/10/2020‌ 1932 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سبەی لیژنەی باڵای کۆرۆنا له‌هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌و وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ش ئاشكرایده‌كات، له‌وێ بڕیاری پێویست لەبارەی چارەنوسی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ دەدرێت.

له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ئالان حه‌مه‌ سه‌عید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم ئاماژه‌ى به‌چاره‌نوسى پرۆسه‌ى خوێندن لەپارێزگاکانی (سلێمانی، هەڵەبجە)و ئیدارەكانى (گەرمیان‌و ڕاپەڕین) كردو ڕایگه‌یاند، "ئاگادارم بەڕێوەبەرایەتیی گشتی پەروەردەی سلێمانی پێش چەند ڕۆژێک کۆبونەوەی خۆی کردوه‌و بڕیاردراوه‌ دەوام ئاسایی بکرێتەوە".

وتیشى:"ئێستا قوتابیانی قۆناغی 12ـی ئامادەیی لەبەشێکی زۆر لەقوتابخانەکانی ئەو پارێزگایە دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن".
 
ئاشكراشیكرد، سبەینێ کۆبونەوەی لیژنەی باڵای کۆرۆنا له‌هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بۆ دیراسەکردنی دۆخی خوێندن، لەوێ بڕیاری پێویست دەدرێت".
 
ئه‌وه‌شى باسكرد، "سبه‌ینێ لەسەر ڕۆشنایی داتاکانی خۆمان‌و ته‌ندروستى هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی قوتابخانەکان لەهەرێمی کوردستان ده‌كرێت‌و رای یەکلاکەرەوەش لای وەزارەتی تەندروستی ده‌بێت".

بەپەلە