هاتووچۆی سلێمانى شۆفێران لە توندوتۆڵی ئۆتۆمبێلەکانیان ئاگادار دەکاتەوە

کوردستان

13/11/2020‌ 613 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەگەڵ هاتنى وەرزى سەرماو سۆلەى زستان رووداوەکانى هاتووچۆ زیاد دەکات، بۆیە بەڕێوەبەرى هاتووچۆى ناو شارى سلێمانى رێنمایی دەداتە شۆفێران کە ئۆتۆمبێلەکانیان بۆ وەرزى نوێی سەرما ئامادە بکەن.

لەوبارەیەوە سەعدوڵا عەزیز بەڕێوەبەرى هاتووچۆی ناو شارى سلێمانى بەشارپرێسی راگەیاند، رێنمایی ئێمە بۆ شۆفێران ئەوەیە کە لەسەر شەقامەکان پابەندى رێنماییەکانى هاتووچۆ بن و رەچاوى ئەوە بکەن کە وەرزى بارانبارینە و پێویستە خێرایی کەم بکەنەوەو ئۆتۆمبێلەکانیان توندوتۆڵتر کرد.

ناوبراو ئاماژەى بەوەشکرد، کە پێویستە شۆفێران سەرچاوى توندتۆڵی بکەن و فڵچەو رووناکى و تایەی ئۆتۆمبێلەکانیان چاک بکەن، جەختیشکردەوە ئەوان بەردەوام مەفرەزەکانیان لەشەر شەقامەکانن بۆ بەدواداچوون بۆ توندوتۆڵی ئۆتۆمبێلەکان.

راپۆرتێک لەوبارەیەوە ببینن: