ئەو هۆکارە سادەیەی ڕێگرە لەبڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا

تەندروستی

18/11/2020‌ 652 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پزیشکێکی ڕوسی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "لەماوەی پەتای کۆڕۆناو لەپێناو سنوردانان بۆ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە، زۆر پێویستە ئاڵوگۆڕی هەوای ناوماڵ بەباشی بکرێت".

د.یەڤگیی کۆمارۆڤسکی دەڵێت:"هەواگۆڕکێی ناوماڵ سنور بۆ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ دادەنێت، بەتایبەت کە خەڵک لەوەرزە ساردەکاندا بۆ بەگەرمیهێشتنەوەی ماڵەکانیان بەتوندی دەرگاو پەنجەرەی ماڵەکانیان دادەخەن".

کۆمارۆڤسکی دەشڵێت:"لەژورێکدا ئەگەر ڕێژەی شێ تێیدا لە 40% بۆ له‌ 60% بێت، ئەوە ئەو تەنۆکانەی ڤایرۆسەکەیان هەڵگرتوەو لەماوەیەکی کەمدا دەنیشن، بەڵام لەهەوای وشکدا ماوەیەکی زۆرتر دەمێننەوە".

پزیشکە ڕوسیەکە ده‌شڵێت:"کاتێک وەرزی سەرما دەستپێدەکات خەڵک دەرگاو پەنجەرەکانیان دادەخەن‌و لەناو باڵەخانەکاندا کۆدەبنەوە، ئەوکاتە رێژەی توشبون بەنەخۆشییەکە بەرزتر دەبێتەوە، زۆر گرنگە لەیەککاتدا تەرکیز لەسەر هەواگۆڕکێی باڵەخانەکان‌و پاراستنی ڕێژەی شێی بەرزی ناوی بکات".

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی