شارپرێس:
ته‌ڤده‌م ناڕه‌زایی نیشانده‌دات له‌چونى وه‌فدێكى ئه‌نجومه‌نى نیشتیمانى كوردى سوریا (ئه‌نه‌كه‌سه) بۆ توركیا‌و دیدار‌و كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى ئه‌و وڵاته، هاوسه‌رۆكى ته‌ڤده‌میش ده‌ڵێت:"چاره‌سه‌ر له‌قامیشلۆیه نه‌ك له‌ئه‌نكه‌ره".
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ئاژانسى فورات، غەریب حه‌سۆ هاوسەرۆکی تەڤدەم ڕایگەیاندوه، "چاوپێکەوتنی نێوان پارتەکانی یەکێتی نەتەوەیی کوردستان لەگەڵ ئەنەکەسە خاوبونەتەوە، به‌ڵام دەبێت ئەنەکەسە ئەوە قبوڵبکات کە چارەسەر لەقامیشلۆیە، نەک لەئەنکەرە".
حه‌سۆ ڕاشیگەیاندوه، چاوپێکەوتنەکان بۆ بەهێزکردنی یەکێتی نەتەوەیی لەنێوان پارتەکانی یەکێتی نەتەوەیی کورد لەڕۆژئاوا لەگەڵ ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردی سوریا-ئەنەکەسە کە لەسەرەتای ئەمساڵەوە دەستیان پێ‌کردبوو، بەهۆی ناڕەزایەتیەکانی ئەنەکەسە لەبەرامبەر سیستمی پەروەردە بەزمانی کوردی‌و سیستمی هاوسەرۆکایەتی‌و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، ئاستەنگیان بۆ دروستبوە.
ئه‌وه‌شى وتوه:"وه‌فدێكى ئەنەکەسە هەفتەی ڕابردوو جارێکی تر لەئەنکەرە بوو لەگەڵ بەرپرسە تورکەکان دانیشتنی ئەنجامدا، ئەمەش لەناو کۆمەڵگه جارێکی تر بوەتە هۆی گومان‌و ناڕەزایەتی".