شارپرێس:
بەتۆمەتی ڕوخاندنی خانوەکانیان، عه‌شیره‌تى کرویەکانی جەلەولا سكاڵا له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك بەرپرسی حزبی‌و حکومی کورد تۆمارده‌كات، له‌ناویاندا دوو به‌رپرسى باڵاى یه‌كێتیی نیشتیمانى كوردستان هه‌ن.
ڕۆژى 23ى 11ی ساڵى 2014 ناحیه‌ى جه‌له‌ولا كه سه‌ر به‌قه‌زاى خانه‌قینه له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌وه له‌ده‌ستى چه‌كدارانى داعش ڕزگاركرا كه پێشتر له‌ڕۆژى 10ی ٨ی 2014دا له‌لایه‌ن داعشه‌وه داگیركرابوو.
له‌دواى ئازادكردنه‌وه‌ى جه‌له‌ولاش له‌ژێر ده‌ستى داعش، به‌شێكى زۆر له‌خانوه‌كانى ناحیه‌ى جه‌له‌ولا ڕوخێنران‌و عه‌ره‌به كرویه‌كان كه زۆرێكیان عه‌ره‌بی هاورده‌ن، گومانده‌كه‌ن به‌ئه‌نقه‌ست‌و بۆ ده‌ركردنیان له‌جه‌له‌ولا، خانوه‌كانیان ڕوخێنرابێت.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست شارپرێس كه‌وتون، له‌دادگاى جه‌له‌ولا عه‌شیره‌تى كرویه‌كان سكاڵاى یاساییان له‌ژى ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى یه‌كێتیی‌و ئه‌وكاتى حكومى له‌قه‌زاكه تۆماركردوه كه هه‌ریه‌ك له(مه‌حمود سه‌نگاوى فه‌رمانده‌ى میحوه‌رى گه‌رمه‌سێرو لیوا مه‌ردان چاوشین فه‌رمانده‌ى میحوه‌رى قه‌ره‌ته‌په‌ى پێشمه‌رگه‌و یه‌عقوب لهێبى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى جه‌له‌ولاو ته‌ها لهێبى به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌وكاتى ئاسایشى جه‌له‌ولا) ناویان له‌سكاڵاكه‌دا هاتوه.
جه‌له‌ولا ناوچه‌یه‌كى كێشه‌له‌سه‌رى نێوان هه‌رێمى كوردستان‌و حكومه‌تى ناوه‌ندییه كه تائێستا خاوه‌ندارێتیى به‌پێى ماده‌ى 140ى ده‌ستورى عێراق یه‌كلا نه‌بوەته‌وه.
له‌سنوورى ئه‌و ناحیه‌یه كه سه‌ر به‌پارێزگاى دیاله‌یه بەر له‌داگیركردنى له‌لایه‌ن داعشه‌وه زیاتر له 12 هه‌زار خێزان تیایدا ده‌ژیان كه زۆرینه‌یان كوردبون‌و له‌ماوه‌ى ئه‌و پێنج مانگه‌ى ئه‌و گروپه تیایدا ده‌سه‌ڵاتداربون زۆرینه‌ى دانیشتوانه كورده‌كه‌ى ئاواره‌ى ناوچه‌ى گه‌رمیان بون.
به‌رپرسانى پێشمه‌رگه‌ش له‌سنورى گه‌رمه‌سێر جه‌ختده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ى، عه‌شیره‌تى كروى پێشتر جه‌له‌ولایان كۆنترۆڵكردبوو، له‌دواى ساڵى 2003ش فه‌وجێكى 700 كه‌سیان بۆدروستكرا، كه به‌فه‌وجه ته‌وارییه‌كه‌ى جه‌له‌ولا ناسرابوو.
هه‌روه‌ها باس له‌وه‌شده‌كه‌ن، له‌كاتى حكومه‌تى به‌عسدا زیاتر له 1500 پله‌دارى سوپاى عێراق سه‌ر به‌عه‌شیره‌تى كروی بون‌و دانیشتوى ناحیه‌ى جه‌له‌ولا بون، له‌كاتى شه‌ڕى داعشدا له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه، ئه‌وانیش چه‌كیان هه‌ڵگرت زۆربه‌ى قه‌ناس به‌ده‌ستەكانى داعش له‌ناحیه‌ى جه‌له‌ولا ئه‌و چه‌كدارانه‌ی عەشیرەتی کروی بون.