شارپرێس:
رێکخراوى تهندروستی جیهانی رایدەگەیەنێت کە ساڵی داهاتوو ژیان ئاسایی دهبێتهوهو دەگەڕێتەوە دۆخى جارانى و ڤایرۆسى کۆرۆنا کە ژیانى تێکداوە نامێنێت.
لە چاوپێکەوتنێکدا مایك رایان بهڕێوبهری پرۆگرامی فریاكهوتن له رێكخراوی تهندرووستی جیهانی رایگهیاند، تائێستا پێکەوتەى کۆرۆنا لە جیهاندا بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام ئهگهری ئهوه له ئارادایه بەم نزیکانە بڵاوبێتەوە کە رەنگە بکەوێتە ساڵی داهاتوو.
رایان باسى لەوەکرد، سهرهڕای ئێستا لە زۆربەی وڵاتان ژیان ئاسایی بووەتەوە، بهڵام پێویستمان بهوهیه رهچاوی خۆپارێزی زیاتر بكهین و رێكاره تهندرووستییهكان جێبهجێ بكهین و خۆمان له تێكهڵاوی كۆمهڵایهتی بپارێزین.
ئەو بەرپرسەى رێکخراوەکە ئەوەشى خستەڕوو ئەگەری زۆرە ساڵى داهاتوو کۆتایی بە کۆرۆنا بێت و ژیان ئاسایی بێتەوە، بەڵام بەتەواوەتى نەخۆشییەکە بنەبڕ نابێت لەگەڵ ئەوەشدا دەرفەتى باش لەبەر دەست دەبێت بۆ ئەوەى بەسەر نەخۆشییەکەدا زاڵ ببن و پێکوتەى چارەسەرى تەواو مسۆگەر بکرێت.
ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە جیهان لە 60 ملیۆن تووشبوو نزیکدەبێتەوە، مردنیش لە ملیۆنێک و 400 هەزار نزیکدەبێتەوە. زیاتر لە 40 ملیۆن کەسیش لەو ڤایرۆسە رزگاریان بووە.لەو ژمارەیەدا 15 ملیۆن و نیو تووشبوو لە ئەوروپا هەن، 355 هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
س.هـ