به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌بای هه‌ڵه‌بجه‌: پشتگیری خه‌ڵكی ڕاپەڕیوی کوردستان دەکەین

کوردستان

08/12/2020‌ 533 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ڵه‌بجه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت "وەک گشت کارمەندانی کارەبا لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە و هەر سێ قەزای پێنجوێن و سەیدسادق و شارەزور ،  دەنگمان لەگەڵ  دەنگی  ڕەوای خۆپیشاندەران دایە و پشتگیری  تەواوی داواڕەواکانی کۆمەڵانی ڕاپەڕیوی خەڵکی کوردستان دەکەین".

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمیدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ کارمەندانی کارەبا لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە و هەر سێ قەزای پێنجوێن و سەیدسادق و شارەزور كه‌ له‌ په‌یجی فه‌رمی كاره‌بای هه‌ڵه‌بجه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو، " داوا لە هاوڵاتیانی بەشەرەف و جەماوەری ڕاپەڕیوی خۆڕاگری ناوچەکەمان دەکەین کە کارمەندان و بینا و ئالیات و تۆڕەکان و وێستگەکانی کارەبا زۆر پێویستە  وەک  سەروەتێکی نیشتمانی بێلایەن و موڵکی گەل  بپارێزرێن ..  چونکە  ئەوەی  بونیات نراوە بە دەیان ساڵ بنیات نراوە و دەیان ساڵی تری تاریکی پێویستە تا دەگەینەوە ئەم  توانایەی  ئێستا".

ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌

ئێمە وەک گشت کارمەندانی کارەبا لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە و هەر سێ قەزای پێنجوێن و سەیدسادق و شارەزور ،  دەنگمان لەگەڵ  دەنگی  ڕەوای خۆپیشاندەران دایە و پشتگیری  تەواوی داواڕەواکانی کۆمەڵانی ڕاپەڕیوی خەڵکی کوردستان دەکەین ، لە دابین کردنی موچە و ژیانێکی شایستە بە مرۆڤی کورد ... وە هەمیشە خۆمان لە ڕیزەکانی بەرەی گەل دا  دەبینینەوە و خزمەتکاری  کۆمەڵانی  خەڵکین بێ جیاوازی ..  وە  داوا  لەخەڵکی بەشەرەفی  ناوچەکەمان دەکەین  لەو  ڕاستیە  تێبگەن کە دابین کردنی بڕی کارەبا  لەدەسەڵاتی هیچ کارمەند و لێپرسراوێکی کارەبا لەو  دەڤەرەدا نیە .. وە  هیچ کارمەندێکی ئێمە بە بەڕێوەبەر و کرێکار و  فەرمانبەرەوە نیە  حەز نەکات  بیست و چوار کاتژمێر کارەبا  نەبێت ..  بەڵام  کاری ئێمە  تەنها پاراستن و بەباشی گەیاندنی ئەو بڕە کارەبایە کە حکومەت دابینی دەکات ..  بۆیە کارمەندانی  ئێمە  شەو و ڕۆژ لە خزمەتی هاوڵاتیاندان  ... 
هاووڵاتیانی  بەشەرەف  ..  دەبێت  ئەو  ڕاستیە  بزانن کە  ئەمڕۆ بۆ دابینکردنی  ئاوی  خواردنەوەت و  بەردەوامی خزمەتگوزاری نەخۆشخانە و خوێندنگا و گشت  شوێنە  خزمەتگوزاریەکان و گشت جومگە زەروریەکانی ژیانت پێویستیمان بە کارەبا  هەیە .  وە ئێمە هەموو هەوڵ و توانای خۆمان  دەخەینەگەڕ بۆ  بەردەوامی ژیان لەڕێگەی پاراستنی تۆڕی کارەبا .  بۆیە  داوا لە هاوڵاتیانی بەشەرەف و جەماوەری ڕاپەڕیوی خۆڕاگری ناوچەکەمان دەکەین کە کارمەندان و بینا و ئالیات و تۆڕەکان و وێستگەکانی کارەبا زۆر پێویستە  وەک  سەروەتێکی نیشتمانی بێلایەن و موڵکی گەل  بپارێزرێن ..  چونکە  ئەوەی  بونیات نراوە بە دەیان ساڵ بنیات نراوە و دەیان ساڵی تری تاریکی پێویستە تا دەگەینەوە ئەم  توانایەی  ئێستا  ..  
بۆیە ئێمەش  وەک  ئێوەی جەماوەر داوا  لە دەسەڵات  دەکەین موچە و شایستە  داراییەکانی خەڵک دابین بکات ...
بۆیە ئێمەش وەک ئێوەی جەماوەر داوا لە دەسەڵات  دەکەین  ژیانێکی شایستە و ئازادیەکی ڕەها بۆ خەڵکی دابین بکات .
بۆی ئێمەش وەک ئێوەی جەماوەر دوا لە  دەسەڵات دەکەین  کارەبایەکی بەردەوام و هەمیشەیی بۆ  کۆمەڵانی خەڵک دابین بکات ..
ئێمەش گشت کارمەندان  بەڵێن  دەدەین بە کۆمەڵانی خەڵکی بەشەرەفی ناوچەکەمان هەمیشە لە  خزمەتیاندا بین بۆ پاراستن و باشتر گەیاندنی کارەبا بۆ گشت گوند و شار و شارۆچکەیەکی دەڤەرەکەمان .. 
داوا لە ئێوەی تێکۆشەر و بەشەرەف و  خۆشەویستیش دەکەین با بەهەمومانەوە  بونیاتی ژێرخانی کارەبای کوردوستان  بپارێزین کە بەرهەمی خوێن و خەبات و ئارەقەی ماندوبونی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە ..
هیوادارین لە زوترین  کاتدا کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم خۆشگوزەرانی گەلەکەمان چارسەر  ببن و ژیانێکی ئارام و ئاسودە بۆ خەڵکی بەشەرەفی کوردستان  فەراهەم  ببێت و ئارامی باڵ بەسەر ژیانی تەواوی خەڵکی کوردوستاندا  بکێشێت .....
لەگەڵ ڕێزی بێپایانی بەڕێوەبەر و گشت لێپرسراوانی کارەبا و کارمەند و کرێکارانمان  لە ناوچەکەدا ...