شارپرێس:
بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ئاشكرایكرد، کەسێکیان بەتۆمەتی کوشتنی دوو کەسه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه دەستگیرکردووە و "دانی بەتاوانەکەیدا" ناوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، لە پارێزگای هەڵەبجە ته‌رمی دوو هاوڵاتی لەماڵەکەی خۆیان دۆزرانه‌وه كه "به‌گولله كوژراون" و دواتر ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراون بۆ لێکۆڵینەوە.
بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كه‌سێك بە چەکی جۆری ئێم فۆر و کلاشنیکۆڤ دوو کەسی کوشتووە".
وتیشی، "شەوی پێش ئەوەش جلوبەرگی کڕیوە و خۆی ئامادە کردووە، چاوەڕوانی کردووە تاوەکو کارەبای نیشتمانی بڕاوە و کارەکەی ئەنجامداوە".
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه ئاشكراشیكرد، تۆمەتبارەکە ناوی (س.ر.ئ)ـە، تەمەنی 31 ساڵانە و دووکانی مریشکی هەبووە لە پارێزگای هەڵەبجە.
ئەو کەسانەیشی کوژراون ناویان، (د. ح. ف) تەمەن 41 ساڵان کە کەمئەندامی سەنگەرە لەگەڵ (ه. ب. ع) تەمەن 22 ساڵان کە کاسبە