شارپرێس:
میدیاى ئهمریكى ئهمریكی ئاشکرایکردوە، بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئهمریكا (پنتاگۆن) لەبارەی ڕادەی مەترسییەکانی تارانو گروپە چەکدارییە عێراقییەکانی لایەنگری تاران بۆسەر بەرژەوەندییەکانی ئهمریكا لەناوچەکەدا دابەشبونو بۆچونیان جیاوازە.
CNN لەزاری بەرپرسێکی باڵای ئهمریكی کە ڕاستەوخۆ ئاگاداری گفتوگۆکانی ناو پنتاگۆنە گواستویەتییەوە کە زانیارییە هەواڵگرییە نوێکان ئەوە دەردەخەن کە تارانو گروپە چەکدارییە شیعییەکان پلان بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆسەر بەرژەوەندییەکانی ئهمریكا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنێن، بەتایبەت دوای ئەوەی دەرکەوتوە کە تاران موشەکی بالسیتی مەودا مامناوەندی بۆ عێراق گواستۆتەوە، هەر ئەمەش واشنتۆنی ناچارکردوە کە موشەکهاوێژو ژێردەریاییو کەشتیی جەنگی زیاتر ڕەوانەی ناوچەکە بکات.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، بەرپرسێکی تری ناو وەزارەتی بەرگری ئهمریكا باسی لەوەکردوە، لەبارەی مەترسییەکانی ئێران بۆسەر بەرژەوەندییەکانی ئهمریكا زیادەڕەوی دەکرێت، بەڵام باسیشی لەپێویستی گرتنەبەری هەموو ڕێکارەکان بۆ بەرپەرچدانەوەی تارانو پاراستنی هێزەکانی ئهمریكا کردۆتەوە.
تۆڕە ئهمریكییەکە لێدوانی چەند بەرپرسێکی تری ئهمریكی وەرگرتوە کە ڕایانگەیاندوە، واشنتۆن هیچ پلان یان ئامادەکارییەکی ئەوتۆی نییە تاوەکو هێرشی سەربازیی دەستپێشخەرانە بکاتەسەر تاران، ئەو ڕێکارانەشی لەوماوەیەدا گیراونەتەوەبەر تەنها لەچوارچێوەی بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانە نەوەک ئەنجامدانی هێرشی سەربازیی پێشوەختە.
لەو چوارچێوەیەشدا چەند سەرچاوەیەکی تایبەتی بەکەناڵی "عەرەبییە حەدەس"یان ڕاگەیاندوە کە پنتاگۆن بەدرێژایی ڕۆژ چاودێری بواری ئاسمانی عێراقو کەنداو دەکات، تاوەکو ڕێگری لەهەر هەوڵێکی تاران یان گروپە چەکدارییەکانی سەر بەتاران بکەن ئەگەر بیانەوێت زیان بەئاسایشو سەلامەتی هێزەکانی ئهمریكا لەناوچەکە بگەیەنن.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی