شارپرێس:
سه‌رۆكى ته‌ریقه‌تى قادرى كه‌سنه‌زانى ئاشكرایده‌كات، سلێمانى ده‌بێته پایته‌ختى ته‌سه‌وف له‌جیهاندا، له‌په‌یامێكیشدا بۆ خه‌ڵكى هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌ساڵى نوێ‌دا مژده‌ى خۆشمان پێیه بۆ خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان، چونكه كێشه‌كان له‌ده‌ستى سیاسییه‌كان نه‌ماوه‌و مه‌رجه‌عیه‌ته دینیه‌كان ئه‌و كێشه‌یه له‌ئه‌ستۆده‌گرن".
شێخ نه‌هرۆ محه‌مه‌د كه‌سنه‌زانى سه‌رۆكى ته‌ریقه‌تى قادرى كه‌سنه‌زانى له‌جیهان له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌میوانه‌كانى ته‌ریقه‌ته‌كه‌یدا په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و وتى:"له‌ساڵى نوێ‌دا مژده‌ى خۆشمان پێیه بۆ خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان‌و ئومێدمان وایه كوردستانه‌كه‌مان به‌ره‌و پێشه‌وه بڕوات‌و به‌هه‌مومان بتوانین خزمه‌تى بكه‌ین، چونكه كه‌سیش ناتوانێت چاوو شاركێ له‌گه‌ڵ میله‌ته‌كه‌ى خۆى بكات یان چه‌واشه‌ى بكات".
شێخ نه‌هرۆ ئه‌وه‌شى وت:"كێشه‌ى گه‌لى كورد له‌ئه‌ستۆ ده‌گرین‌و له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌عیه‌ته‌كانى دیكه هه‌وڵى چاره‌سه‌رى كێشه‌ى گه‌لى كورد ده‌ده‌ین، ئه‌م نائومێدیه‌شى ئێستا له‌ناو گه‌له‌كه‌ماندا دروستبوه به‌هۆى نه‌بونى موچه‌و بڕینى موچه‌وه، پشت به‌خوا له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌عیه‌ته‌كانى دیكه چاره‌سه‌رى ده‌كه‌ین‌و به‌شوێنێكى دیكه ده‌گات‌و دڵخۆشى بۆ گه‌له‌كه‌مان ده‌هێنین".
ته‌ئكیدیكرده‌وه، "ئه‌و كێشانه‌ى ئێستا هه‌یه له‌ده‌سه‌ڵاتى سیاسییه‌كاندا نه‌ماوه‌و له‌ده‌سه‌ڵاته دینییه‌كانى ئه‌م وڵاته‌دایه، ئێمه‌ش هه‌وڵه‌كانمان ده‌ستپێده‌كه‌ین".
ئاشكراشیكرد، "سلێمانى ده‌بێته پایته‌ختى ته‌سه‌وف له‌جیهاندا، چونكه له‌سه‌رتاسه‌رى دونیا 200 ملیۆن شوێنكه‌وتوى ته‌ریقه‌تى قادرى كه‌سنه‌زانى هه‌یه، ئه‌م ته‌ریقه‌ته‌ش له‌سلێمانیه‌و خزمه‌تى گه‌وره‌ى كوردستان‌و سلێمانى ده‌كات".