بەرێوەبەری پۆلیسی هه‌ولێر: رێگه‌ به‌كه‌س نادرێت ئارامی شار تێكبدات

کوردستان

17/01/2021‌ 159 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر رەتیدەكاتەوەلەرووداوی تەقەکردن لەسەروپێخانەکەدا چەکی بیکەیسی بەکارهێنرابێ دەشڵێت، لەساڵی رابردوودا 65 تاوانی کوشتن روویداوە و تۆمەتبارانی 61 کەیسیان دەستگیرکراون. 

عەمید دلێر نەجار لە کۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كەپەیامنێری شارپرێس تیایدا ئامادەبوو وتی، لەساڵی 2020دا 65 تاوانی کوشتن تۆمارکراوە و 61 کەس دەستگیرکراون کە تۆمەتباری 61 حاڵەتی کوشتن بوون و دراونەتە دادگا. 
ئاماژەی بەوەشكرد،"هەر لەو ساڵەدا 32 حاڵەتی تەقەکردن تۆمارکراوە و 29 تۆمەتبار دەستگیرکراوە و دراونەتە دادگا".  

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر باسیلەوەشکرد، لەساڵی 2020دا 13 تاوانی رێگری تۆمارکراوە، نۆ تاوانیان ئاشکراکراون 15 تۆمەتبار دەستگیرکراون. 

ئەوەشی خستەڕوو، پێنج حاڵەتی هەڵکوتانە سەر نەخۆشخانە، دوو هەڵکوتانە سەر دەرمانخانە، چوار حاڵەتی هەڵکوتانە سەر کافتریاکان هەبوون و تۆمەتبارەکان دەستگیرکراون. 

دلێرنەجار رونیشیكردەوە، لەنێوان 16/12/2020 تا 16/1/2020دا  12 تۆمەتبار دەستگیرکراون لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی 60 چەک.   
لەبارەی رووداوی تەقەکردن لە سەروپێخانەکە، بەڕێوەبەرە پۆلیسی هەولێر دەڵێت، ئەو چەکەی لەو رووداوەدا بەکارهاتووە بیکەیسی نەبووە و کڵاشینکۆف بووە، سەرجەم ئەو کەسانە دەستگیردەکرێن کە بەشداربوون لەو رووداوەدا.