شارپرێس
فراكسیۆنى یه‌كگرتووی ئیسلامى له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نه‌كه جیاوازى له‌نێوان ئه‌ندامان ده‌كات و له‌كۆبونه‌وه‌ى ڕابردوو وێراى ئه‌وه‌ى یاداشتى ژماره‌یه‌ك فڕاكسیۆنى نه‌خستۆته به‌رنامه‌ى كار.
غازى عه‌لى سه‌رۆكى فڕاكسیۆنى یه‌كگرتوو له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر به شارپرێسى ڕاگه‌یاند، (د.عه‌لى ڕه‌شید) سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نه‌كه جیاوازى له‌نێوان ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن ده‌كات و خۆى پارتیه گرنگى به یاداشت و بابه‌ته‌كانى فراكسیۆنى حزبه‌كه‌ى خۆى ده‌دات و یاداشتى ئه‌ندامانى فراكسیۆنه‌كانى ئۆپۆزسیۆن به‌هه‌ند وه‌رناگرێت.
ئاماژەى بەوەشکرد، له‌كۆبونه‌وه‌ى ڕابردوو بابه‌تێكى لاوه‌كى گه‌وره‌كردوه له‌سه‌رى له‌به‌رئه‌وه‌ى كه ئه‌ندامێكى ڕاسپاردوه واژۆ له‌جیاتى بكات و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌ن پێى وتوه لێكۆڵینه‌وه ده‌كات و لیژنه پێكده‌هێنێت، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى بابه‌ته‌كه یاسایی بووه هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك نه‌كراوه.