شارپرێس:
به‌هۆى دواخستن‌و لێبڕینى موچه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌وه، هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تی دژى داعش-یش ماوه‌ى چوار مانگه هاوكاریه‌كانى بۆ پێشمه‌رگه ڕاگرتوه، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "به‌هه‌وڵى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه توانراوه هاوكاریه‌كان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌و مانگى داهاتوش ئه‌و چوار مانگه بۆ پێشمه‌رگه ده‌گێڕدرێته‌وه".
سه‌رچاوه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئه‌وه‌ى بۆ شارپرێس ئاشكراكرد، مانگى داهاتوو 14 لیوا هاوبه‌شه‌كه‌ى سه‌ر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه هاوكاریه‌كانى چوار مانگى ڕابردویان به‌سه‌ریه‌كه‌وه پێده‌درێته‌وه كه ئه‌مریكا ناردبوى‌و حكومه‌تى هه‌رێم پێى نه‌دابون.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه، "دوای ئەوەی ئەمریكیەكان زانیویانە موچەی پێشمەگە دوادەكەوێت‌و لێیان دەبڕدرێت، ماوەی چوار مانگه ئه‌وانیش هاوكاریەكەیان بڕیوە".
ئه‌وه‌شى وت:"ئێستا بەهەوڵی وەزارەتی پێشمەرگە ئەمریكیەكان ئامادەییان دەربڕیوە ئه‌و هاوكاریەى پێشتر بگێڕنەوە بەو مەرجەی پارە لێبڕاوەكەی ئەو پێشمەرگانەی سودمەندن لەهاوكاریەكە پارەكەیان به‌سه‌ریه‌كه‌وه بۆ بگێڕدرێتەوە كە هی چوار مانگە".
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كه تایبه‌ت قسه‌ى بۆ شارپرێس كرد، "سەرۆكی حكومەتی هه‌رێمیش ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ گێڕانەوەی موچە بڕاوەكانی ئەو 14 لیوا هاوبەشەی پێشتر سودمەندبون لەهاوكارییەكانی هاوپەیمانی نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش".
هه‌ر به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كان، هاوپەیمانی نێوده‌وڵه‌تى كه ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، بڕیاریداوە لەڕێگەی ژمارە بانكیەكى تازەوە هاوكارییەكان بەردەوامبكات بۆ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه.
ش.هـ