شارپرێس:
سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی و كاروبارى ئابورى په‌رله‌مانى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت حكومه‌تى هه‌رێم بودجه‌ى ئه‌مساڵ به دوو ئه‌گه‌ر ئاماده‌ده‌كات و یه‌كه‌م ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌نه ڕێكه‌وتن ، دوه‌م ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر نه‌گه‌نه ڕێكه‌وتن و به‌هه‌ر بارێكدا ده‌بێت له بودجه ئه‌وه یه‌كلا بكرێته‌ه حكومه‌ت چۆن مووچه‌ى فه‌رمان به‌ران ده‌دات.
زیاد جه‌بار سه‌رۆكى لیژنه‌یی دارایی و كاروبارى ئابورى له په‌رله‌مانى كوردستان به شارپرێسى ڕاگه‌یاند، بودجه‌ى ساڵى 2021ى هه‌رێم ئێستا له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ئاماده‌كارى بۆ ده‌كرێت و خشته‌یه‌كى زه‌مه‌نى دیاریكراوه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمه‌وه بۆئه‌وه‌ى بتوانرێت تا رۆژى 4/2/2021 له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان كۆببنه‌وه‌و خه‌مڵاندن بۆ خه‌رجى و داهات بكه‌ن.
سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی ئاماژەى بەوەشکرد، بودجه دوو به‌شى سه‌ره‌كیه به‌شى داهات و خه‌رجى و له‌به‌شى خه‌رجیدا پێویسته حكومه‌ت ئه‌وه یه‌كلابكاته‌وه كه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران چۆن ده‌دات و یه‌كجار فه‌رمانبه‌ران به‌رچاویان ڕوون ده‌بێت كه مووچه‌ى ئه‌مساڵیان چۆن ده‌بێت نه‌ك ئه‌وه‌ى ئێستا هه‌یه هه‌ر رۆژه‌و هه‌واڵێك له باره‌ى مووچه بڵاوده‌كرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به زانیارى له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى داهاتوو ڕێژه‌ى لێبڕینى چۆن ده‌بێت، سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى كوردستان روونیکردەوە، وه‌زاره‌تى دارایی لایه‌نى په‌یوه‌ندیداره به‌ئاماده‌كرد و دابه‌شكردنى مووچه‌و وه‌ك لیژنه‌كه‌یان زانیاریان له‌و باره‌یه‌وه نیه.
ئ.ق