دوو پەرلەمانتار زانیارییەک سەبارەت بە کابینەى نۆیەم ئاشکرا دەکەن

کوردستان

25/02/2021‌ 1756 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرکەوت شەمسەدین و غالب محەمەد پەرلەمانتارانى هاوپەیمانى هیوا لە پەرلەمانى عێراق بەیاننامەیەکى هاوبەشیان بڵاوکردەوەو رایانگەیاندوە: بەپێی دوایین زانیاری وەزارەتی دارایی هەرێم سەبارەت بە موچەی فەوتاو و دزراوی فەرمانبەرانی هەرێم، مەسرور بارزانی دانیناوە بە شکستی خۆی و کابینەکانی پێش خۆی لە دابینکردنی موچەی فەرمانبەران.

هاوکات ئاماژەیان بەوەشکردوە کە مەسرور بارزانی دەیەوێت خۆی بدزێتەوە لەبەرپرسیاری موچەی دزراوی حەوت مانگی ۲٠۲٠، گوایە ئەو موچەیە لای حکومەتی عێراقە.

ئەو دوو پەرلەمانتارە روونیانکردوەتەوە کە لە کاتێکدا لە ئایاری ۲٠۲٠ بە نوسراوێکی فەرمی وەزیری دارایی عێراق، عەلی عەلاوی، ماوەی (۳٠) رۆژی داناوە بۆ رێکەوتن لەسەرمەلەفی نەوت و بودجە، وەزیری دارایی هەرێمیش بە نوسراوێکی فەرمی بێ هیچ مەرجێک رازیبووە بە رادەستکردنی نەوت و داهات، بەڵام دواتر پاشگەزدەبنەوە، کە ئەمە بنەمای کێشەکانە.

هاوکات جەختیش لەوە دەکەنەوە کە حکومەتی هەرێم هیچ متمانەیەکی نە لای ئێمە ونە لای هاوڵاتان و نە لەلای حکومەتی فیدڕالی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەیە، بەردەوام خەریکی چەواشەکردنی رایگشتی ن.

سەرکەوت شەمسەدین و غالب محەمەد دەشڵێن"ئەمە لەو راستییە کەمناکاتەوە کە کابینەی نۆ گەندەڵتر و بێ متمانەتر و شکستخواردوو تر بوو لە کابینکانی پێش خۆی، و حەملە ئیعلامییەکانی نابێتە تکاکار بۆ شاردنەوەی شکستەکانی".

س.هـ