شارپرێس:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌و لایه‌نانه‌ی ڕۆژئاوا كه چه‌كی كیمیاویان به ڕژێمی به‌عس فرۆشت، نایانه‌وێت ساڵیادی كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه بكرێته‌وه".
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌تویته‌ری خۆی نوسیویه‌تی "هەندێک لایه‌ن نایانه‌وێت یادی هه‌ڵه‌بجه بكرێته‌وه، ئەوانەی کە لە رۆژئاواوە چەکی کیمیایی بكوژیان دا بە سەدام حوسێن‌دا".
جه‌واد زه‌ریف ده‌شڵێت "زیاتر لە پێنج هه‌زار كه‌سی مەدەنی بە گازی ژەهراوی کوژران، ئاخۆ هێشتا دەمانەوێت قسە لەسەر مامەڵەی شەڕانگێزی ناوچەکە بکەین؟ بێشه‌رمانه‌یه".
به‌یانی ڕۆژی 16-3-1988 فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق شاری هه‌ڵه‌بجه‌یان به‌چه‌كی كیمیاوی بۆردوومانكرد، به‌وهۆیه‌شه‌وه پێنج هه‌زار هاووڵاتی مه‌ده‌نی شه‌هید بوون، زیاتر له 10 هه‌زاریش برینداربوون.