كەشناسی هەرێم، پێشبینى کەش و هەوای رۆژی هەینى بڵاوكردەوە

کوردستان

18/03/2021‌ 3830 جار خوێندراوه‌ته‌وه

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینی كەش و هەوای هەرێمی كوردستانی بۆ رۆژی هەینی بڵاوكردەوە و بەپێی پێشبینییەكە ئەگەری بارینی باران و بەفر هەیە.

لە راگەیەنراوەكەی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمدا هاتووە، سبەى ڕۆژى هەینى پێشبینى دەکرێ ئاسمانى باکورى هەرێم هەوری تەواو بێت لە گەڵ دابارینى کەمێک باران و بەفر لە ناوچە شاخاویەکانى دهۆک و ناوچە سنوریەکانى هەولێر هەروەها ئەگەری کەمێک نمە باران هەیە لە ناوچەکانى ئیدارەی ڕاپەڕین.

بەپێی راگەیەنراوەكە، خێرایی با لە دوای نیوەڕۆوە (10-20)کم/س دەبێت لە زۆربەى ناوچەکانى هەرێم پلەکانى گەرما دادەبەزێت بە بەراورد لەگەڵ ئەمڕۆدا بە تایبەت لە ناوچەکانى باکور.

ناوچەکانى ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتى هەرێم، بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دەبێت.

ئەوەشخراوەتە روو، لەماوەى 12 کاتژمێری ڕابردووشدا 0.8 ملم لە بامەڕنێ و 0.2 ملم لە حاجى ئۆمەران و 0.2 ملم باران لە کانى ماسى باریوە.