فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ سكاڵاى یاسایی له‌سه‌ر پیر لوقمان تۆمارده‌كات

کوردستان

28/03/2021‌ 1089 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان سكاڵاى یاسایی له‌سه‌ر پیر لوقمان تۆمارده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هەموو سنورێکی بەزاندوه‌و پەلامارێکی قێزەونی کردە سەر ئاینی پیرۆزی ئیسلام‌و بەناوی (زەردەشتیی)ەوە سوکایەتی بەسەرکردەی موسڵمان‌و باپیرە گەورەمان (سەڵاحەدینی ئەیوبی) کردوه‌".


عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی له‌فه‌یسبوكى خۆیه‌وه‌ ئاشكرایكردوه‌، "ئەمڕۆ لەڕێگەی سەرۆکی پەرلەمانەوە یاداشتێکی فەرمیم وەک (سکاڵای یاسایی) ئاراستەی داواکاری گشتیی کرد تا داوای یاسایی لەسەر کەسێک بەناوی (لوقمان حاجی کەریم) تۆماربکەم".

ده‌شڵێت:"له‌چەند ڕۆژی ڕابردوداو لەسۆشیال میدیاوە، هەموو سنورێکی بەزاندو تیایدا پەلامارێکی قێزەونی کردەسەر ئاینی پیرۆزی ئیسلام‌و هەروەها بەناوی (زەردەشتیی)ەوە سوکایەتی بەسەرکردەی موسڵمان‌و باپیرە گەورەمان (سەڵاحەدینی ئەیوبی ـ ڕەحمەتی خوای لێ بێت) کردبوو".

ئه‌وه‌شى نوسیوه‌، "بەهۆی پشوەکانی بەهارو نەورۆزەوە سکاڵاکە دواکەوت، ئەمڕۆ بەفەرمی داوام لەسەرۆکی پەرلەمان کرد بەنوسراوی فەرمیی، داواکاری گشتیی لەجوڵاندنی سکاڵاکەم ئاگاداربکاتەوە".

ش.هـ

بەپەلە