له‌باره‌ى بودجه‌وه‌ په‌رله‌مان داوایه‌كى به‌په‌له‌ له‌ حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كات

کوردستان

04/04/2021‌ 2032 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان ڕایگه‌یاند، له‌دواى په‌سه‌ندكردنى بودجه‌ى عێراق پێویسته‌ هه‌رچى زوه‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021 بنێرێته‌ په‌رله‌مان بۆ په‌سه‌ندكردنى.


زیاد جه‌بار، سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌ شارپرێسى ڕاگه‌یاند، دواى ئه‌وه‌ى پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌ پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021 عێراق جێگیركراو بو به‌یاسا، له‌ په‌رله‌مانى عێراق ده‌نگى پێدرا پێویسته‌ حكومه‌تى هه‌رێم هه‌رچى زوه‌ پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ بنێرێته‌ په‌رله‌مانى كوردستان.

وتیشى، پێشتر حكومه‌تى هه‌رێم خۆى بۆ دوو ئه‌گه‌ر ئاماده‌كردبوو ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو كه‌ ئایا پشكى هه‌رێم له‌ به‌غداوه‌ ده‌نێردرێت یاخود نا، ئێستا دواى یه‌كلابونه‌وه‌ى پشكى هه‌رێم پێویسته‌ حكومه‌ت په‌له‌بكات له‌ ناردنى بودجه‌ بۆ په‌رله‌مانى كوردستان.

له‌باره‌ى ڕێژه‌ى لێبڕین له‌ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بۆ مانگى نیسان سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان وتى، وه‌زاره‌تى دارایی بڕیار له‌ باره‌ى موچه‌و چۆنیه‌تى دابه‌شكردنى ده‌دات و تا ئێستا هیچ زانیاریه‌كیان له‌ باره‌ى موچه‌ى ئه‌م مانگه‌ نه‌داوه‌.
ئ.ق

بەپەلە