شارپرێس:
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكرایده‌كات، تا پشكى هه‌رێم له به‌غداوه نه‌نێردرێته هه‌رێم پرۆژه یاساى بودجه‌ى هه‌رێم له حكومه‌ته‌وه نانێردرێته په‌رله‌مانى كوردستان.
نه‌جات شه‌عبان ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى كوردستان به شارپرێسى ڕاگه‌یاند، حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌كاریه‌كانى پرۆژه بودجه‌ى ساڵى 2021 ته‌واوكردوه، ته‌نها كێشه كه مابێت ئه‌وه‌یه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بزانێت به‌غدا چه‌ند وه‌ك پشكى هه‌رێم ده‌نێرێت.
وتیشى، تا گه‌شتنى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم له به‌غداوه بودجه لاى حكومه‌ت ده‌مێنێته‌وه، دواتر ئه‌و بڕه‌ى به‌غدا ده‌ینێرێت له‌گه‌ڵ داهاته‌كانى هه‌رێم خۆى پێكه‌وه كۆده‌كرێنه‌وه‌و پرۆژه‌ى بودجه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ڕه‌ته ئاماده ده‌كرێت.
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێتر بودجه‌ى بۆ دو ئه‌گه‌ر ئاماده‌كرد، ئه‌گه‌رى یه‌كه‌م ئه‌گه‌ر به‌غدا بودجه‌ى هه‌رێم بنێرێت و ئه‌گه‌رى دوه‌م ئه‌گه‌ر به‌غدا بودجه‌ى هه‌رێم نه‌نێرێت، ئێستا ئه‌وه یه‌كلابوه‌ته‌وه كه بودجه‌ى هه‌رێم به‌ئه‌گه‌رى یه‌كه‌م ئاماده‌ده‌كرێت و ده‌نێردرێته په‌رله‌مان به‌ڵام حكومه‌ت ده‌یه‌وێت بزانێت به‌غدا مانگانه چه‌ند بودجه‌ى بۆ ده‌نێرێت.
ئ.ق