شارپرێس:
ئه‌ندامێكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا ڕایگه‌یاند، له‌دادگاى فیدڕاڵى تانه‌یان له بودجه‌داوه به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه كۆمه‌ڵێك گرفتى سه‌ره‌كى هه‌یه په‌یوه‌سته به ژیانى هاووڵاتیان و بودجه هیچ كام له‌و گرفتانه چاره‌سه‌رناكات.
عه‌توان عه‌توانى ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا به‌میدیا عێراقیه‌كانى ڕاگه‌یاند، ئه‌مرۆ له دادگاى فیدڕاڵى تانه‌یان له له‌ودجه‌ى ئه‌مساڵى عێراق داوه‌و پێیان وایه دادگاى فیدڕاڵى تاكه لایه‌نه بتوانێت بڕیارى یه‌كلاكه‌ره‌وه بدات له‌باره‌ى ئه‌و یاسایانه‌ى په‌رله‌مان په‌سه‌ندى ده‌كات.
ئه‌ندامه‌كه‌ى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا ئه‌وه‌شى وتوه، بودجه‌ى ئه‌مساڵى عێراق كۆمه‌ڵێك بڕگه‌ى تێدایه له‌به‌رژه‌وه‌ندى هاووڵاتیان نیه‌و خراپترین خاڵى ناو بودجه‌كه‌ش به‌به‌رزى هێشتنه‌وه‌ى نرخى دۆلاره .
عه‌توانى باسى له‌وه‌شكردوه، سه‌رنجیان له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌یه چونكه تا ئێستا نه‌توانراوه هه‌ڵبژاردنێكى پاك و بێگه‌ردو دور له ته‌زویر ئه‌نجام بدرێت.
په‌رله‌مانى عێراق بودجه‌ى ساڵى 2021 په‌سه‌ندكرد، له‌كاتى په‌سه‌ندكردنى بودجه‌دا هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا به‌سه‌رۆكایه‌تى نورى مالكى بایكۆتى كۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراقیانكرد.
ئ.ق