شارپرێس ـ گەرمیان:
ته‌ندروستى گه‌رمیان هۆشداریی به‌هاوڵاتیانى سنوره‌كه‌ى ده‌دات له‌زیادبونى حاڵه‌ته‌كانى توشبون به‌كۆرۆناو گیانله‌ده‌ستدا، ئاشكراشیده‌كات، له‌دوێنێوه تائه‌مڕۆ پێنج ھاوڵاتی بەكۆرۆنا گیانیانلەدەستداوەو لەھەر 100 کەسێک کە پشکنینیان بۆ دەکرێت 12 کەسیان توشبوی نەخۆشیەکەن.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی گەرمیان ئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه، "ئامارەکانی کۆرۆنا بەڕادەیەکی مەترسیدار بەرزبونەتەوە، بەشێوەیەک ڕێژەی توشبون گەیشتوەتە 12% واتا لەھەر 100 کەسێک کە پشکنینیان بۆ دەکرێت 12 کەسیان توشبوی نەخۆشیەکەن".
ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه، ڕێژەی گیانلەدەستدانیش بەنەخۆشییەکە زۆر زیادیکردوەو تەنھا لەدوێنێ‌و ئەمڕۆدا پێنج ھاوڵاتی بەنەخۆشیەکە گیانیانلەدەستداوە لەسنورەکەماندا.
لەڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، "بۆیە داواکارین ھاوڵاتیان ئەم ئامارانە بەھەند وەربگرن، خۆیان بپارێزن‌و ڕێکارەکانی خۆپارێزیی بەتەواوی جێبەجێبکەن، بەشێوەیەک دوربن لەقەرەباڵغی‌و تێکەڵیی زۆر، ھەروەھا ماسک بەکاربێنن‌و دەستیان بەبەردەوام بشۆن، ئەم ڕێکارانە لەگەڵ ھاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەبێت زیاتر‌و توندوتۆڵ‌تر بکرێت لەلایەن ھاوڵاتیانەوە بۆ ئەوەی مانگەکەمان بەسەلامەتی‌و ئاسوودەیی تێپەڕێت".