شارپرێس:
لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، بە سەرپەرشتی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و بەئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە، بەمەبەستی دیاریکردنی ڕێکارەکانی بەدواداچوون و چاودێریکردن و لێپرسینەوە لە جێبەجێکردنی بڕیار‌و ڕێکارو ڕێنماییەکانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆناو ڕێکخستن و چاودێریکردنی بازاڕ‌و شوێنە گشتیەکان بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا لیژنه‌ى باڵاى ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى كۆرۆناله سلێمانى ڕایگه‌یاند، بڕیاردرا هه‌موو بڕیاره‌كانى لیژنه‌گشتیه‌كه‌ى هه‌رێم بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى كۆرۆنا جێبه‌جێ بكرێت.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، یەکە کارگێڕییەکان و لیژنە هاوبەشەکانی قائيمقامیەت لە یەکە کارگێڕییەکاندا بەوردیی چاودێریی بازاڕ‌و نرخی کاڵاو کوالیتی و قەبارەی خستنەڕووی پێداویستیەکانی خەڵک و هەر سەرپێچی و قۆرخکارییەک دەکەن و ڕێکاری پێویستیان لەبەرامبەردا دەگرنەبەر.
له‌كۆبونه‌وه‌ى لیژنه‌ى باڵاى كۆرۆنا له‌سلێمانى جه‌ختكرایه‌وه، پێویستە هەموو شوێنە گشتیی و تایبەتەکان بە ڕەچاوکردنی ڕێزگرتن لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز‌و بەپێی ڕێکارە تەندروستیی و خۆپارێزییەکان کاربکەن و هەموو ئەو بڕیار‌و ڕێکارانەی بۆ ئەم مەبەستە بەپێی سێکتەرەکان پێویستن لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا جێبەجێ دەکرێن و سەرپێچیکار سزا دەدرێت.
باس له‌وه‌شكراوه بە هەماهەنگیی نێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای پارێزگای سلێمانی و خاوەن موەلیدە ئەهلیەکان بەشێوازێکی گونجاو بەرنامەی پێدانی کارەبا ڕێکخراوە، کە لەگەڵ تایبەتمەندیی مانگی ڕەمەزان و پێداویستی هاووڵاتیاندا بگونجێت.
ئه‌م كۆبونه‌وه‌ى لیژنه‌ى باڵاى روبه‌روبونه‌وه‌ى كۆرۆنا له‌سلێمانى له كاتێكدایه پێشتر بریارى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له‌سلێمانى جێبه‌جێ نه‌كراو ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ى لیژنه‌باڵاكه‌ى سه‌رئاستى هه‌رێمى به‌دواداهات.
ئ.ق